هه رێمی شێعر
تۆ له گوێی شارستان باوێشکی هیوا خه‌ونته‌و
من لێره ڕه‌نگی تاقه‌تم کاڵ ئه‌بێته‌وه
لێره ڕۆیشتن هه‌ر گه‌زیزه‌یه‌و
چه‌پکه نێرگسی دڵی لاله‌به‌ده‌ستان
به په‌ڕی خه‌یاڵ پێچراوه
تاقه‌تێکم به‌رێ بۆ بینینی خه‌ونه ئه‌رخه‌وانیه‌کان
پیاسه‌ی ئه‌م شه‌قامه‌م پێوه نایه‌ت
خوا نووشته‌ی لێ کردووه
بۆیه ئێواران تاڵ ئه‌بم که ڕووی شیرینت ئه‌بینم
وه‌ره تۆش ساتێ گوێچکه‌کانت ببیسن
هاواری ته‌پڵه خه‌مباره‌کانی وڵاته‌که‌م
ئێسته خۆم به‌ندیخانه‌م و چاڵاوی ده‌ردو ڕه‌نج
تۆش نانی ، نان !
پژمه‌ی په‌نگ خواردووی برسیه‌تی خه‌مه‌کانم !
لێره زنجیرم به حه‌سره‌تی ڕوومه‌تت
تا ئه‌و کاته‌ی خۆشه‌ویستیت چه‌ک له شانی
به سروده‌کانی ئازادی ده‌گه‌نه ئێره !
نووسین : ڕێکه‌وتی 15گه‌لاوێژی 1390
گه‌ڵا گه‌ڵا پاییز له حه‌ژمه‌تی ژانێکیا زه‌رده‌و
من و بارانیش له بارینمان
نه وه‌ک هه‌ڵوه‌رێ نیگات له ڕووم ،
خه‌یاڵ خه‌یاڵ حه‌زت داری ته‌نیاییم ئه‌ته‌کێنێ و
چۆله‌که‌ی بیریشم هاروهاجی غۆربهتێک ،
دوور دوور پێڵاوه به ساڵاچوهکهم
گۆچانی باپیرم ئه‌دزێ و
چاویلکه تاریکه‌که‌ی داپیریشم قوت قوت بۆم ئه‌ڕوانێ
چه‌ن هیلاکه ڕوانین له خه‌یاڵه پاییزییه‌کانی به‌هارێک
کاتێک دڵم نێژراوه‌و خۆیشم بێهووده پاییز.
من‌و تۆ باڵا ئه‌که‌ین
تۆ چه‌شنی حه‌زه‌کانی من و
منیش چه‌شنی دوری تۆ
ئیتر هیچ ناڵێم چی بکه‌م تۆ پاییزت بۆ قاپ کردم و
منیش دڵم هه‌نار هه‌نار له به‌ر پێتا!
* تاسه *
شاباڵی جوانی پێوه بوو
ڕازاوه بوو تریفه‌ی باڵات
ناسیتمه‌وه
هه‌ر ئه‌مشه‌و له‌گه‌ڵ به‌فر باریت و
له‌گه‌ڵ توانه‌وه‌ی شه‌خته‌ی دڵی به‌ردو
فڕینی ڕشۆڵهی سه‌ر تیلی کاره‌بای ڕێ ،
پاڵتاوی کزیت فڕێ دا‌و
وه‌ک خۆر
له ناو خه‌ونمه‌وه قنج هه‌ڵاتی!
ده‌تناسمه‌وه ،
وه‌ره
به رێگای پاییزا مه‌ڕۆ
نابینی دار هه‌نار شه‌هیده و
سێ‌و له دوری کاڵ بوه‌ته‌وه ؟
وه‌ره
ده‌ستی حه‌زێکی سورباوی شه‌وانی ته‌نیاییم بگره
له‌خه‌و ڕاچڵهکهو
له‌گه‌ڵ باوێشکی ئاسماندا سپی به‌و
بباره !
بباره
وه‌ک ئه‌ستێره به سه‌ر زهویماو
هه‌ڵاتنی له‌دایک بوونی من
له‌م شه‌وه‌ی بێ ڕۆژدا ببینه!
ئه‌ته‌وێ ببمه سه‌هۆڵی درێژ بووی ژێر پاساری بێکه‌سی
هیچ ڕێبوارێک
ڵووت به سێبه‌ری چاوهڕوانیهکانما نه‌هێنێ؟
ده‌زانی
ههواناسهکان وشکهسالیتیان پشکاندووه
من وه‌رزێکت ده‌ناسم
پڕه له ئاوی سه‌ر کۆڵمی گه‌شی حۆریه‌کان
بۆیه منیش به نیازی ڕامووسین
ده‌ستی سه‌ودای بۆ هه‌ڵدێنم!
وه‌رزی من پڕه له سه‌ودای بێ تۆیی
ئه‌گه‌ر هاتی
ڕۆمانی شاری مۆسیقاره سپیه‌کانت بۆ ده‌گێڕمه‌وه
دڵم ده‌که‌م به قه‌ڵایه‌ک به ده‌وری چی نههاتنتا
ئه‌مجاره‌یان چاوه‌ڕوانی زه‌نجیر ئه‌که‌م
سوێندت بۆ دهخۆمو
تۆش ده‌بێ به‌فری خۆزگهکانتم بۆ ڕاخه‌ی!
* تاسه *
ئێستاکه‌ش چاره‌نووسم ناڕوونه‌و
خه‌یاڵم چاوه‌روان
پاییز شه‌وگاری خهمهکانمهو
ته‌نیایی ڕۆحیشم پڕه له گریان!
من جگه‌ره‌یه‌کی سووتاوم به‌ده‌م ئه‌م پاییزه‌وه
کزه‌با ته‌نگی پێ هه‌ڵچنیوم
دڵم ترس دایگرتووهو
هه‌وره‌کانیش تۆقیون
ڕۆژگارێک پێخه‌فم فرمێسکه‌کانت بوو
ته‌ڕ بوون هه‌ناسه‌ی ئه‌دامێ
ئێستا مامه‌وه‌و ترسی باران!
جندهکانی ئه‌م شاره خۆشه‌ویستی بارانن
باران ترسی لێ نیشتووه
بگه‌ڕێوه بۆ لای خه‌ون
به‌شکوو له‌وێدا بباری!
* تاسه *
هه‌سته‌کانم دزران به منداڵی
سه‌رده‌مێک کچانی شار
له زایه‌ڵه‌ی سه‌مای ون بووی خۆیان‌و
سه‌رده‌مێکیش بێ ئۆقره
به دوای شێعری پڕ هه‌ستی کورده‌واری...!
* تاسه*
ئازادی په‌تێکی کووژه‌که
له ملی ئینسانی سه‌ر سه‌کۆی سێداره
ههرسێدارهیهو نانی ئازادی ئه‌دات ،
ههرئازادیشه سێداره هه‌ڵئه‌خات ،
بڕوانه له هێماو گه‌وره‌یی مرۆڤی سه‌ر دار
جا که ئازادی نه‌بێت کێ خۆی له‌سێداره ئه‌دات!؟
* تاسه *
مێژوو چیرۆکه وخۆش ویستنیش شۆڕش
ڕۆژێک دێ شۆڕشه‌که‌مان
چرۆبگرێت و مێژوو تێک بدات
هه‌موو چیرۆکه‌کان بسڕێته‌وه‌و
ژیانیش که‌پرێک بێت
له‌چاوه‌ڕوانی من و تۆ...
* تاسه *
سه‌رم چیای وڵاتێکه بێ سه‌ر
پڕه له خۆڵه‌مێشی ئازادی
له به‌ندیخانه‌که‌ی ناو مێژووشمهوه
لاقه‌کانی خۆمم به زهنجیرێکهوه بینی
به ته‌مای پیاسه‌یه‌کی داهاتوو
خه‌وتبوو !!!
* تاسه *
قه‌د شێعری ته‌ڕ ناهۆنمه‌وه
بۆ دڵداری
بڵێن بۆ چی؟
ئاخرکیژی به ڕواڵه ت دڵ ته‌ڕم زۆر بینی
به‌ڵام قه‌د نه‌مبینی
سۆز‌و عه‌شقی کچی کورده‌واری!!!
* تاسه *
من بڕیارم دابوو که نه گریه‌م
میراتی کۆن مێژوومان
بۆ وای به‌سه‌ر هات ؟
پێش دمۆکراسی ، ئێمه شارستانیهتمان بوو
بڕوانه بیری نوێ
بیری نوێ چی به‌سه‌ر هات
له شاره‌وه بۆ شاخ
له شاخه‌وه بۆ شار
ئازادی ، ژیان ، ئاواتی کورد چی به‌سه‌ر هات!؟
* تاسه *
هه‌ر خوێنه‌و له به‌رم ده‌ڕوا
سێدارهیهو به ئاشکرا با‌نگم ئه‌کا
مردن میوانێکی ئازیزهو له ماڵم نووستوه
ئای چه‌ن تامه‌زرۆم هه‌ستێ له خه‌و
بڕوا بکه شایی بۆ ده‌گێڕم
با، با ، ئه‌ویش ، شیوه‌ن بکا
ئاخر
ئاخرهاوڕێ ، ئه‌وان بێ خه‌به‌ر بوون له‌وه‌ی ڕقوقین چیه
دنیایه‌ک ڕۆحی هه‌رمانی من‌و
ڕقی سێداره‌ی خۆیان ، په تیان ئه‌کا
* تاسه *
| Design By : Night Melody |


